Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:18

کتێبی "ئاوا ئاخافت زه‌رده‌شت"  به‌ کوردی بڵاوکرایه‌وه‌

هادی محه‌مه‌دی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ وه‌رگێڕدرایه‌ سه‌ر زمانی كوردی
KTEBE ZARDASHT
کوردستان TV
100%

زمانی نیچه‌ زمانێكی هونه‌رانه‌، سروودبێژانه‌ و پێغه‌مبه‌رانه‌یه‌ ، كتێبی "ئاوا ئاخافت زه‌رده‌شت" له‌ نووسینی فریدریش نیچه‌، نووسه‌ر و بیرمه‌ندی ئه‌ڵمانی، كه‌ به‌ گرنگترین به‌رهه‌می دێته‌ ئه‌ژمار، له‌لایه‌ن هادی محه‌مه‌دی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ وه‌رگێڕدرایه‌ سه‌ر زمانی كوردی و بڵاو كرایه‌وه‌.

هادی محه‌مه‌دی وه‌رگێڕده‌ڵێت : كتێبی"ئاوا ئاخافت زه‌رده‌شت"   له‌لایه‌ن وه‌شانگه‌ی "كانی كتێب" له‌ سنه‌ و له‌ ئاستێكی كه‌مدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و به‌نیازم  له‌ داهاتوودا له‌ شوێنێكی دیكه‌ش چاپی بكه‌م ، له‌ وه‌رگێڕانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا سێ سه‌رچاوه‌ی ئاڵمانی، ئینگلیسی و فارسیم له‌ به‌رده‌ستا بووه‌. ئه‌ڵبه‌ت ده‌قی ئاڵمانیم كردۆته‌ بنه‌ما، به‌پێی ئه‌زموون، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێك له‌ زمانی دووهه‌م و سێهه‌مه‌وه‌ وه‌ربگێردڕێ، زۆرێك له‌ وشه‌ و ماناكان ده‌شێوێن و ده‌گۆڕێن.

هادی محه‌مه‌دی دووپاتیكرده‌وه‌: بۆئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ پوخت و پاراو بێت، زیاتر له‌ ده‌ جار پێداچوونه‌وه‌م كردووه‌، جارێكیش هه‌ر سێ ده‌قی كوردی و فارسی و ئاڵمانی م، ڕسته‌ به‌ ڕسته‌ و، له‌ هه‌ندێ بابه‌ت دا، وشه‌ به‌ وشه‌ به‌راورد كردووه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن مه‌ودا بدات دیسانیش ئێدیتی ده‌كه‌مه‌وه‌، چونكه‌ وه‌رگێڕانی شاكارێكی مه‌زنی وه‌كوو "زه‌رده‌شت"ی نیچه‌ كارێكی هه‌روا ئاسان نییه‌.

شایانی باسه‌ هادی محه‌مه‌دی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی خه‌ڵكی شاری "كامیاران"ی سه‌ر به‌ سنه‌یه‌ و ساڵانێكه‌ له‌ بواری زمان و فه‌رهه‌نگی كوردیدا كار ده‌كات و له‌ ساڵانی ڕابردوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له‌ ده‌ كتێبی له‌ بواره‌كانی "فه‌لسه‌فه‌، تیۆریی ئه‌ده‌ب، فكر و زمان و ئه‌ده‌بی كوردی وه‌رگێڕاوه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ وه‌رگێڕه‌ باش و جیدییه‌كان دێته‌ ئه‌ژمار و چه‌ند ساڵێكه‌ دانیشتووی ئه‌ڵمانیایه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.