له دوێنێوه هێزێكی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هاتونەتە بازگەی شێخ باوە لەگەرمیان و دەیانەوێت پێشڕەوی بکەن و بگەڕێنەوە سنورەکانی ساڵی 2003 ، وته‌بێژی پۆلیس گه‌رمیان ده‌ڵێت: سوپای عێراق و عەسائیبی ئەهلی حەق هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن.
رائید عەلی قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند: هێزێكی سوپای عێراق و عەسائیبی ئەهلی حەق داوایان لێكردوین بەخۆشی بێت یان بەشەر بازگەی نەقشبەندیەیان رادەستبكەینەوە، كە لەساڵی 2003 وە لەلای هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستانە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی: هێزەكانی سوپای عێراق‌و حەشدی شەعبی بەتایبەت عەسائیبی ئەهلی حەق، چەند جارێك پێیان وتوین: ئەو بازگەیەیان رادەستبكەینەوە كە ئێستا هێزەكانی پۆلیسی گەرمیانی تێدایە و ده‌ڵێن: ئێمه لەسەروخۆمانەوە فەرمانمان پێكراوە بچینەوە ئەو سنورانەی پێش ساڵی 2003، بەڵام ئێمە رەتمانكردۆته‌وه بازگەكەیان رادەست بكەین‌و فەرمانی شەركردنمان لەسەر‌و خۆمانەوە پێگەیشتوە و بەرگری دەكەین.
شایه‌نی باسه دوێنی شه‌ممه وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگەیاند، له دوێنێوه دوو هێزی عێراقی به ئامانجی ده‌ركردنی پۆلیسی گه‌رمیان له بازگه هاوبه‌شه‌كانی نێوان كه‌لار و جه‌له‌ولا هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و ده‌یانه‌وێت به‌هێز دەست بەسەر بازگەکەدا بگرن.
هه‌روه‌ها گوتیشی هێزی یه‌كه‌میان كه دوێنێ هاتن هێزێكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق بوو و ئه‌مڕۆش سوپای عێراق جارێكی تر به هێزێكی زۆره‌وه هاتوون و بازگه‌ی سه‌ربه‌خۆیان داناوه.
وتیشی: هه‌وڵێكی زۆرمانداوه كه به گفتوگۆ بگه‌ینه ئه‌نجام، به‌ڵام ئه‌وان گفتوگۆیان ناوێت و ته‌نها شتێك كاری پێ ئه‌كه‌ن به‌كارهێنانی هێزه بۆ ده‌ركردنی پۆلیسی گه‌رمیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.