به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كاروبارى ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه 6 هه‌زارو 417 ئێزدی له‌لایه‌ن ڕێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه پێشتر ڕفێندرابوون، كه له‌و ژماره‌یه، 3 هه‌زارو 547 ره‌گه‌زى مێینه بوون و 2 هه‌زار و 287 كه‌سیشیان له ڕه‌گه‌زى نێرینه بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیگه‌یاند" له كۆى هه‌موو ڕفێندراوه‌كان، توانراوه 3 هه‌زار و 207 كه‌س له ده‌ست داعش ڕزگار بكرێن، به‌ڵام تائێستا 3 هه‌زار و 210 ڕفێندراو لاى داعش ماون، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 507 كه‌س ره‌گه‌زى مێیینه‌ن و هه‌زار و 703 كه‌سیش له ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.