Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:28

وتارخوێنێکی سوننه‌ی ئێران رێگریی لێده‌کرێت بۆ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ک پارێزگای ئه‌م وڵاته‌

ره‌خنه‌ی له‌ جیاكاریی ئایینی و پێشێل كردنی مافی سوونه‌ مه‌زهه‌به‌كان گرتبوو
وتارخوێنێكی سوننه‌ی ئێران رێگریی لێده‌كرێت بۆ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك پارێزگای ئه‌م وڵاته‌
کوردستان TV
100%

مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید وتاربێژی هه‌ینی كه‌ سوننه‌ مه‌زهه‌به‌ و خه‌ڵكی شاری زاهیدانی ئێرانه‌، له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئیبتكار رایگه‌یاند كه‌ سه‌باره‌ت به‌ هاتووچۆ بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكانی ئه‌م وڵاته‌ رێگریی لێده‌كرێت.

وتاربێژی هه‌یینی زاهیدان وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی كه‌ بۆ سه‌ردانی پارێزگاكانی قوم و تاران و سیستان و بلوچستان هیچ رێگرییه‌كی بۆ دیاریی نه‌كراوه‌، به‌ڵام بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكان رێگه‌ی لێده‌گیرێت.

مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید وتیشی كه‌ هیچ فه‌رمانێكی فه‌رمی سه‌باره‌ت به‌ سنوورداریی سه‌ردان و گه‌شت بۆ هیچ شوێنێكی ئێران به‌ده‌ستم نه‌گه‌یشتووه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌ی نافه‌رمیی پێم راده‌گه‌یه‌نن كه‌ ناتوانم گه‌شت بكه‌م.

وتاربێژی هه‌یینی زاهیدان كه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆك كۆماریی ئێراندا پشتگیریی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئه‌م وڵاته‌ی كردبوو، هاوكاتیش له‌ سه‌رده‌می كابینه‌ی یه‌كه‌می رۆحانیدا ره‌خنه‌ی گرتبوو له‌ به‌دی نه‌هاتنی به‌شێك له‌ داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سوننه‌ مه‌زهه‌به‌كانی ئێران.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، ره‌خنه‌ی له‌ جیاكاریی ئایینی و پێشێل كردنی مافی سوونه‌ مه‌زهه‌به‌كان گرتبوو، رێبه‌ری ئێرانیش له‌ وه‌ڵامدا نووسیبووی كه‌ دامه‌زراوه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌بێت خۆ بپارێزن له‌ هه‌رجۆره‌ جیاكارییه‌ك له‌نێوان هاوڵاتیانی ئێرانیدا.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.