Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:26

مه‌لا به‌ختیار: پێویسته‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌کانی که‌رکوک‌ و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کان بکرێت

پیاوی ئازا ره‌خنه‌ له‌ هه‌ڵه‌كانی خۆی ده‌گرێت‌و هه‌ڵه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ناسپێرێت
کوردستان TV
#7 #9
100%

مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی یه‌كه‌ی 70 ی هێزی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندووه‌: هه‌ر كه‌سێك له‌ به‌رپرسیارێتی ترسا، به‌رپرس نه‌بێت باشه‌، چونكه‌ به‌رپرسی ترسنۆك نه‌ده‌توانی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی بێت، نه‌ به‌رپرسی حزبی بێت، به‌ڵام پیاوی ئازا  ره‌خنه‌ له‌ هه‌ڵه‌كانی خۆی ده‌گرێت‌و هه‌ڵه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ناسپێرێت.

گوتیشی: به‌داخه‌وه‌، ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان هات، كاریگه‌ری ده‌روونی كردووه‌ته‌ سه‌ر به‌شێكی زۆری هاونیشتمانیان‌و دڕدۆنگییه‌كی زۆری دروستكردووه‌، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كانی زۆر زیاتر كردووه‌ به‌رامبه‌رمان.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ دوای رووداوه‌كان كه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان هات، ئێمه‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی كوردستان ده‌پارێزین، چونكه‌ هه‌بوون ده‌یانویست كه‌ دوو ئیداره‌یی دروست ببێت.

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئێستای ناوخۆی یه‌كێتیش، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی، وتی: به‌داخه‌وه‌ ئێستا هه‌لپه‌رستی زاڵه‌، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بێین لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ین‌و راستییه‌كان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك روون بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌.

له‌باره‌ی رووداوه‌كانی كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانیش، مه‌لا به‌ختیارجه‌ختیكرده‌وه‌: پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت، ئه‌و كات له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ كێ تاوانباره‌، بۆ میلله‌ته‌كه‌مانی ئاشكرابكه‌ین.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: چاودێر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.