ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێ، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌وانه‌ی هێنراونه‌ته ناو كه‌ركوك بێسهروبهرهن، له‌دوای هاتنی ئه‌وانه‌وه دزی و تاڵانی و راوه‌رووت ده‌ستپێكردووه‌و هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵیش توانای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌یان نییه.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له لیستی برایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به ئاوێنه‌ی رایگه‌یاندووه: هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌وانه‌ی هێنراونه‌ته ناو كه‌ركوك بێسهروبهرهن، له‌دوای هاتنی ئه‌وانه‌وه دزی و تاڵاتی و راووروت ده‌ستپێكردوه دۆخی شاره‌كه هیچ ئارام نییه و خه‌ڵك له دڵه راوكێدا ده‌ژی، ناشزانم ئه‌و هێزه‌ی هاوپهیهمانان كههاتون چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن، ئێستا هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی توانای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌یان نیه.
گوتیشی: له‌دوای دروستبونی ئه‌و دۆخه لایه‌نی عه‌ره‌بی سوننه‌ی شاره‌كه ده‌یه‌وێت ته‌سفیه‌ی حساباتی خۆی له‌گه‌ڵ كورد بكات و توركمانه‌كانی شاره‌كه‌ش دابه‌شبون به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌دا و به‌شێكیان ده‌یانه‌وێت به‌رنامه‌ی ده‌ره‌كی جێبه‌جێبكه‌ن، به‌گشتی فه‌وزاو پشێوی هه‌یه له‌شاری كه‌ركوك.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.