Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:13

ئەمریکا 364 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بۆ پێشمەرگە دەنێرێت

كەریم شنگالی پێشوازی فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق و شاندێكی یاوەری کرد
کوردستان TV
100%

فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق رایدەگەیێنێت، ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پڕچەككردنی پێشمەرگە و كۆنگرێسی ئەمەریكا بڕیاریداوە بۆ ساڵی داهاتوو 364 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری پێشكەش بە وەزارەتی پێشمەرگە بكات.

رۆژی چوارشەممە 29-11-2017، لەشاری هەولێر كەریم شنگالی، وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت، پێشوازی لە جەنەڕاڵ بەیكیر، فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق و شاندێكی یاوەری کرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق رایگەیاندووە: ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پڕچەككردنی پێشمەرگە و كۆنگرێسی ئەمریكا بڕیاری داوە بۆ ساڵی داهاتوو (2018) بڕی 364 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری پێشكەش بە وەزارەتی پێشمەرگە بكات، جەختی لەوەشكردەوەتەوە "وڵاتەكەی پاڵپشتی لە هەرێمی كوردستانێكی بەهێز دەكات.

لە كۆبوونەوەکەدا وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت، سوپاسی هێزەكانی ئەمریكا و وڵاتانی هاوپەیمانانی كرد بۆ ئەو هاوكاری و پێشتیوانییەی پێشكەشی هێزەكانی پێشمەرگەیانكردووە و هاوكات داواكاربوو هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان بمێننەوە بۆ  بەردەوامیدان بە پێشخستنی هێزەكانی پێشمەرگە و پێشكەشكردنی مەشق و راهێنان.

جەنەڕاڵ بەیكیر، فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق سوپاسی وەزیری پێشمەرگەی كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لێیانكراوە، هاوكات سوپاسی هێزەكانی پێشمەرگەی كرد لەشەڕی دژ بەداعش.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەكۆبوونەوکەدا جەخت لەسەر گفتوگۆ و دیالۆگ لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق  بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.

لەكۆتاییدا وەفدی میوان تەئكیدیانكردەوە کە لە پرۆسەی ریفۆرم و پێگەیاندنی ئەفسەرانی پێشمەرگە لەناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستنان هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.