Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:06

له‌ دوزخورماتوو 12 چه‌کداری میلیشیای حه‌شد شه‌عبی ده‌کوژرێن

چەکدارانی حەشدی شەعبی له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كه‌ بازگەیان دانابوو
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشەممە، لە سنووری شارۆچکەی دوزخورماتوو شەڕ لە نێوان خەڵکی خۆبەخش و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی روویدا و بە پێی زانیارییەکان حەشد شه‌عبی 12 چه‌كداری میلیشیای حه‌شد شه‌عبی كوژراون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی دوزخورماتوو به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان راگه‌یاند: ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عی و خۆبه‌خشه‌كانی خورماتوو روویداوه‌ 12 چه‌كداری میلیشیای حه‌شدی شه‌عی كوژران.

چەکدارانی حەشدی شەعبی لە گوندی قەڵخانلووی خوارووی خورماتوو، بازگەیان دانابوو و رێگرییان لە خەڵکی شارۆچکەکە کردووە، بۆیە خۆبەخشەکان ھێرشیان كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له‌م رووبه‌روونه‌وه‌یه‌دا 12 چه‌كداری میلیشیای حه‌شدی شه‌عی كوژران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.