Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:11

کاره‌بای سلێمانی خشته‌یه‌کی نوێی پێدانی کاره‌بای نیشتمانی راگه‌یاند

خشته‌یه‌كی ئه‌زموونی بۆ چه‌ند رۆژێك جێبه‌جێ ده‌كات
کوردستان TV
100%


به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستان و زیادبوونی لۆد له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با، كاره‌بای نیشتمانی به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه‌، كاره‌بای سلێمانی بۆ باشتر پێدانی كاره‌با به‌ هاوڵاتیان خشته‌یه‌كی ئه‌زموونی بۆ چه‌ند رۆژێك جێبه‌جێ ده‌كات.

سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: له‌مڕۆوه‌ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ، به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی خشته‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی ده‌گۆڕدرێت و خشته‌یه‌كی نوێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی وتیشی: ئه‌گه‌ر له‌ خشته‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بووین و كێشه‌مان بۆ دروست نه‌بوو، ئه‌وا بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ (واته‌ مانگی 12)، ئه‌م خشته‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.

له‌باره‌ی خشته‌ نوێیه‌كه‌ و شێوازی دابه‌شكردنی كاره‌با، سیروان محه‌مه‌د گوتی: سلێمانیمان كردووه‌ به‌ چوار گروپه‌وه‌ و رۆژانه‌ هه‌ر گروپێك به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ چه‌ند كاتژمێرێك كاره‌بایان پێده‌ده‌ین.

ناوبراو جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م خشته‌ نوێیه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانه‌، چونكه‌ ئه‌و پشكه‌ كاره‌بایه‌ی هه‌یانه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ پێیان ده‌درێت و هاوڵاتیان ده‌زانن كه‌ی كاره‌بایان پێده‌درێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.