Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:53

کۆنسوڵخانه‌ی سریلانکا له‌ هه‌ولێر کرایه‌وه‌

تێكڕای نێرده‌ بیانییه‌كان له‌ ھه‌رێمی كوردستان ده‌گاته‌ ٣٨ نێرده‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ رێوڕه‌سمێكدا كۆنسوڵخانه‌ی فه‌خریی سریلانكا له‌ شاری هه‌ولێركرایه‌وه‌

له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌كه‌دا، فه‌لاح مسته‌فا ، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی:  ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی سریلانكا سه‌رنجی ئێمه‌ی راكێشاوه‌ و ئه‌مه‌ش مژارێكی گه‌رمه‌ له‌ میژووی ئێمه‌دا و ئاسۆیه‌كی گه‌شه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ل هه‌موو كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی و ئاماژه‌یشه‌ به‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان و گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی".

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچین و پیرۆزباییش له‌ دكتۆر ئه‌حمه‌د جه‌لاله‌ددین ده‌كه‌ین كه‌ وه‌كو كۆنسوڵی فه‌خری كۆماری دیموكراتی سۆشیالیستی سریلانكا ده‌ستنیشانكراوه‌ و هیوادارین له‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بێت .

به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌ی سریلانكا، ئه‌وا تێكڕای نێرده‌ بیانییه‌كان له‌ ھه‌رێمی كوردستان ده‌گاته‌ ٣٨ نێرده‌ كه‌ حه‌وت له‌وانه‌ كونسوڵی فه‌خرین.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.