Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:58

 له‌ سنووری داقوق ژماره‌یه‌ک چه‌کداری عه‌ره‌ب دوو هاووڵاتی کورد بریندار ده‌که‌ن

له‌ گوندی یه‌گینجه‌ی تاڵه‌بانی
کوردستان TV
#7 #9
100%

ژماره‌یه‌كی عه‌ره‌بی سنووری داقوق به‌ چه‌كه‌وه‌ هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر گوندی یه‌گینجه‌ و دوو هاووڵاتی گونده‌كه‌یان بریندار كردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 28-11-2017 له‌ گوندی یه‌گینجه‌ی تاڵه‌بانی سه‌ر به‌ قه‌زای داقووق ژماره‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئه‌و سنووره‌ به‌ چه‌كه‌وه‌ هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر گونده‌كه‌و دوو هاووڵاتی گونده‌كه‌یان بریندار كردووه‌و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، رۆژانه‌ له‌ شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر هاووڵاتیانی كورد و حكومه‌تی به‌غداو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش له‌ ئاست ئه‌م رووداوانه‌ خۆیان بێ ده‌نگ كردووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.