Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:40

له‌ ڕانیه‌ کچێکی 24 ساڵان خۆی ده‌سووتێنێت

ده‌ستبه‌جێ به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی گیان له‌ده‌ست ده‌دات
له‌ ڕانیه‌ كچێكی 24 ساڵان خۆی ده‌سووتێنێت
کوردستان TV
100%

كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ شارۆچكه‌یه‌كی ئیداره‌ی ڕاپه‌رین، كچێكی گه‌نج خۆی ده‌سووتێنێت و ده‌ستبه‌جێ به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 28/ 11/ 2017 له‌ شاره‌دێی سه‌روچاوه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زاى ڕانیه‌ له‌ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین كچێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵان به‌ ناوی (ن.ش) له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئاگر له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات و خۆی ده‌سوتێنێت، به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی سووتاویه‌كه‌ی ده‌ست به‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

په‌یامنێرمان له‌ رانیه‌ پێی ڕاگه‌یاندین: دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بنكه‌ی پۆلیسى بێتواته‌ ده‌گه‌نه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ دۆسیه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ته‌رمه‌كه‌ی  ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌ ده‌كرێت و ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و كچه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه‌و راپۆرتی پزیشكیه‌ تۆماركراوه‌كان ئه‌وه‌ پشت راست ده‌كه‌نه‌وه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.