Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:57

سه‌عد حه‌ریری: پێویسته‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌ رێگه‌ی حزبوڵڵاوه‌ کۆتایی پێبهێنرێت

له‌پێناو سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌م له‌ پۆسته‌كه‌مدا به‌رده‌وام ده‌بم
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، رایده‌گه‌ێنێ، پێویسته‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌ رێگه‌ی حزبوڵڵاوه‌ له‌ وڵاتانی دراوسێ كۆتایی پێبهێنرێت و له‌پێناو سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌شم له‌ پۆسته‌كه‌مدا به‌رده‌وام ده‌بم.

سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، سه‌عد حه‌ریری رایگه‌یاند: پێویسته‌ ده‌ستوه‌ردانی ئێران له‌ رێگه‌ی حزبوڵڵاوه‌ له‌ وڵاتانی دراوسێ كۆتایی پێبهێنرێت جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ له‌پێناو سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌یدا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ مانه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا.

هه‌روه‌ها گوتی: حزبوڵڵا رێكخراوێكه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ و ده‌ست له‌ كاروباری سه‌رجه‌م وڵاتان وه‌رده‌دات، به‌هۆی ئێرانه‌وه‌.

گوتیشی: ئه‌گه‌ر بێتو حزبوڵڵا چالاكییه‌كانی له‌ لوبنان درێژه‌ پێبدات، ئه‌وا جارێكی دیكه‌ ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی : رزگار

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.