Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 17:14

به‌ فه‌رمانی عامری پۆستی قایمقامی خورماتوو له‌ کورد ده‌سه‌ندرێته‌وه‌

توركمانێكی شیعه‌ مه‌زهه‌ب ده‌ست نیشانكراوه‌
کوردستان TV
100%

به‌فه‌رمانی هادی عامری سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌خورماتوو ده‌كشێنه‌وه‌و پۆستی قایمقامی شاره‌كه‌ش له‌ كورد ده‌سه‌ندرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌ فه‌رمانی عادی عامری سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در ،حه‌سه‌ن زه‌ینئه‌لعابدین كه‌ توركمانێكی شیعه‌مه‌زهه‌به‌، بۆ پۆستی قایمقامی خورماتوو دیاری كراوه‌و كه‌سێكی عه‌ره‌بیش بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتوو.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: به‌ پێی رێككه‌وتنێك بڕیاره‌  پۆستی شه‌لال عه‌بدول، قایمقامی خورماتوو كه‌ له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتییه‌ بدرێته‌ حه‌سه‌ن زه‌ینئه‌لعابدین كه‌ توركمانێكی شیعه‌ مه‌زهه‌به‌،له‌به‌رامبه‌ردا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ قه‌زای خورماتوو بكشێنه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.