Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:47

ئه‌سیل نوجێفی‌ له‌باره‌ی‌ ره‌وشی‌ پارێزگای‌ مووسل هۆشداری ده‌دات

نوجێفی‌: بۆشایی ئیداریی باڵی‌ به‌سه‌ر پارێزگاكه‌ كێشاوه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌سیل نوجێفی‌ پارێزگاری‌ پێشووی‌ نه‌ینه‌وا هۆشداریده‌دات له‌ دروستبوونی‌ "بۆشایی ئیداریی له‌پارێزگاى مووسل.

نوجێفی‌ كه‌ ئێستا فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پاسه‌وانی‌ نه‌ینه‌وایه‌ له‌لاپه‌ڕی‌ تایبه‌تى خۆی‌ له‌ تۆرى كۆمه‌لایه‌تى "فه‌یسبووك" ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، بۆشایی ئیداریی له‌نه‌ینه‌وا باڵی‌ به‌سه‌ر پارێزگاكه‌دا كێشاوه‌، به‌تایبه‌تی‌ له‌ شاری‌ موسڵ.

هه‌روه‌ها داوای‌ له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیران كردووه‌، به‌خێرایی كاربكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆشاییه‌، پێش ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان هیوایان به‌ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ستبده‌ن و بگه‌ڕێن به‌دوای‌ به‌دیلدا بۆ پارێزگاری‌ له‌ژیان و ماڵ و موڵكیان.

مانگی‌ ته‌مموزی‌ ئه‌مساڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوه‌تی‌ موسلى له‌ده‌ست داعش راگه‌یاند ، كه‌ داعش بۆ ماوه‌ی‌ سێ ساڵ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وای‌ به‌ده‌سته‌وه‌بوو، هه‌ر له‌وێش "خه‌لافه‌ته‌كه‌ی‌" راگه‌یاند.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.