Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:40

پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر دەست بەسەر ماتۆرسکلدا ده‌گرێت

ھەڵمەتی دەست بەسەرکردنی ماتۆر سکلی بەردەوامە
کوردستان TV
100%

پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر داوایەک ئاراستەی ھاووڵاتییانی ھەولێر دەکات و داوای دوورکەوتنەوە لە ماتۆرسکیل دەکات.

فازڵ حاجی، گوتەێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر ژمارەیەک وێنەی ساتی دەست بەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلی لە شاری ھەولێر بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، کە ھەڵمەتی دەست بەسەرکردنی ماتۆر سکلی بەردەوامە.

فازڵ حاجی داوای لە ھاووڵاتییان کردووە بەھیچ شێوەیەک مامەڵە و کڕین و فرۆشتن بەو ماتۆرسکیلە نایاساییانە نەکەن، چونکە پۆلیسی ھاتوچۆ دەستیان بەسەردا دەگرێ و “لەناویان دەبات“ و تێکیان دەشکێنێت.

لەناوبردنی ئەو ماتۆرسکیلانە لەلایەن پۆلیسەوە جگە لەوەی زیانێکی ماددی زۆر بە خاوەنەکانیان دەگەیەنێت، زیان بە سامانی نەتەوەییش دەگەیەنێت و بەشێکی سامانی وڵات بەخۆڕایی دەچێتە دەرەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.