بەرێوبەری ناحیەی خدران رایدەگەیەنێت تەقەی کۆپتەرەکانی چەند شەوی رابردووى ناحیەکەیان بۆ مەشق و راهێنانی سەربازی بووە.
سێ شەوە لەسەر یەك لە نزیك شارۆچكەی خدرانی سەر بە قەزای دووكان چەند هەلیکۆپتەرێکی جەنگی نەناسراو بە ئاراستەی ئاوی دووكان تەقە دەكەن، بەڕێوەبەری شارۆچكەی خدرانیش روونکردنەوە دەدات و دەڵێت ئاگاداریان کردوونەتەوە کە مەشق و راهێنان دەکەن.
ساڵح مەحەمەد، بەرێوەبەری ناحیەی خدرانی سەربەقەزای دووکان ڕاگەیاند: ئەودوو کۆپتەرەی شەوی 24 ئەم مانگە تەقەیان لە دەریاچەی دووکان لە نزیک گوندی کەلکان کردبوو بەپێی بەدواداچوونەکانمان بۆمان دەرکەوتووە سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنان بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.