Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 07:04

سه‌رتاشێکی چینی به‌ گوێزان پێڵوی چاو گه‌وره‌ ده‌کات

چینییه‌كان به‌ هۆی ئه‌و چاویان  بچووكن
shen-shaw
کوردستان TV
100%

سه‌رتاشێكی چینی به‌ گوێزان پێڵوی چاوی چینیه‌كان  گه‌وره‌ ده‌كات  بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وروپی و ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان چاویان گه‌وره‌ بێت.

شیۆنگ كاو وو كه‌ سه‌رتاشێكی به‌ته‌مه‌نی وڵاتی چینه‌، ده‌ستی كردووه‌ به‌ گه‌وره‌ كردنی پێڵووی چاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن چاویان گه‌وره‌تر له‌ سروشتی خۆیان ده‌ربكه‌وێت.

وه‌كو ئاشكرایه‌ چینییه‌كان به‌ هۆی ئه‌و چاویان  بچووكن زۆرێك له‌ خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ حه‌زیان لێیه‌ چاویان به‌ گه‌وریی ده‌ركه‌وێت، بۆیه‌ زۆر خۆشحاڵن به‌م كاره‌ی شیۆنگ كاو وو له‌هه‌مان كاتدا نرخیشی زۆر تاراده‌یه‌ك هه‌رزانه‌ كه‌ ته‌نها  12 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌.

شایانی باسه‌ پزیشكه‌كانی چین ئه‌م كاره‌ی  شیۆنگ كاو وو چین به‌ باشی نازانن چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه‌ ده‌یكات بڕینی ئه‌و نێوه‌نده‌ی چاوه‌ به‌ گوێزان كه‌ چه‌وری و لینجی پێویستی چاوی تیا كۆ بووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو چاوی هه‌موو تاكێك پێویسته‌.

سه‌رچاوه‌ /روسیائه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.