Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:32

قائیمقامی ھەولێر: پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستی پێکردووە

بەڵام زۆر بەخاوی دابه‌ش ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

قائیمقامی ھەولێر، راگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستی پێکردووە، بەڵام زۆر بەخاوی، رێژەی نەوتی پێویست بۆ پارێزگای ھەولێر، دەگاتە 100 ملیۆن لیتر.

نەبەز عەبدولواحید، قائیمقامی ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بڕیاری دابەشکردنی نەوت دراوە، بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری داوە ھەر پارێزگایەکی ھەرێمی کوردستان 10 ملیۆن لیتری بۆ بنێرێت، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستی پێکردووە، بەڵام زۆر بەخاوی، لەو رێژەیەی وەزارەتی نەوتی عێراق دایناوە، تا ئێستا یەک ملیۆن رەوانەکراوە، ھەر برە نەفتێکیش ھاتبێت بۆ ناوچە شاخاویەکان و ساردەکان رەوانەکراوە و بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکراوە.


نەبەز عەبدولواحید گوتی: بە دڵنیایەوە ئەو برە نەوتە دیاریکراوە رەوانە بکرێت، ئەوا دەست بە دابەشکردن دەکرێت لە سەنتەری شاری ھەولێر و قەزای و ناحیەکانیش، بە پێی پسولەی خۆراک، ئێستا لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران دابەشکردنی نەوت دەستی پێیکردووە و نەوت دابەشدەکرێت.

ھەروەھا گووتیشی: رێژەی نەوتی پێویست بۆ پارێزگای ھەولێر کە بتوانرێت بە سەر ھەموو ھاوڵاتیان دا دابەشبکرێت، رێژەکەی دەگاتە 100 ملیۆن لیتر تاکۆ هەر هاووڵاتییەک بەرمیلێک نەوت وەربگرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.