حه‌سه‌نی قزڵجی چیرۆكنووس، ڕه‌خنه‌گر و وه‌رگێڕی ناسراوی كورد یه‌كێك بووه له‌و پیاوانه‌ی ڕۆڵێكی رووناكبیری و رامیاری باشیان بووه له كۆماری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی پێشوا قازی محه‌ممه‌د، له هه‌ڕه‌تی لاوه‌تیدا به ناوی نهێنی (ژیر) په‌یوه‌ندی ده‌كا به كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان (ژێكاف)ه‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی ئازادیخواز و روناكبیری تردا.
له ڕێوڕه‌سمێكدا كه‌له (ماڵی وه‌فایی بۆ وتووێژی هزری، ئه‌ده‌بی و هونه‌ری) ڕێك خرابوو، كۆمه‌ڵێك، ئه‌دیب، نووسه‌ر شاعیر و ڕۆشنبیری باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماده بوون سه‌ره‌تا زیره‌ك كه‌مال وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری كتێبه‌كه له‌باره‌ی ئامانجی پرۆژه‌كه به كورتی بۆ ئاماده‌بووان روونكردنه‌وه‌یدا.
زیره‌ك كه‌مال گوتی: ئه‌م كتێبه كه به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی حه‌سه‌ن قزلجی، چیرۆكنووس، ڕه‌خنه‌گر و وه‌رگێڕی له‌خۆ گرتووه، پێشنیاره‌كه‌ی له سمینارێكهوه هاتووه كه ساڵی پار له ئه‌ڵمانیا پێكهات و له كۆتاییدا چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك دران و كه دوویان بریتی بوون له نامه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو كه تێیدا داوا كرابوو كۆ به‌رهه‌مه‌كانی حه‌سه‌ن قزلجی چاپ و بڵاو بكرێنه‌وه و هاوكات له شاری هه‌ولێر په‌یكه‌رێكی بۆ ساز بكرێت.
هه‌روه‌ها زیره‌ك كه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد دواتر سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مكاره‌ی به من سپارد و به یارمه‌تیی موحسین قزلجی، خوشكه‌زای حه‌سه‌ن قزلجی و چه‌ندین نووسه‌ر و دڵسۆزی دیكه ده‌ستمان به‌م كاره كرد و ئێستا بووه‌ته به‌شێك له به‌رهه‌می نووسین، وهرگیڕانهكانی له بواری كورته چیرۆك و دۆخی سیاسیی ، كوردستان و ئیران، هه‌رچه‌ند به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان نه‌تواندراوه، په‌یكه‌ره‌كه‌ی بۆ ساز بكرێت، به‌ڵام له به‌رنامه دایه و له داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌ر له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له دكتۆر جه‌مشیدی حه‌یده‌ری نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس، حهمهسهعدی حه‌سه‌ن، نووسه‌ر و شاعیری ناسراو و موحسین قزڵجی هه‌ركامه‌یان له‌باره‌ی لایه‌نێك له ژیان و كه‌سایه‌تیی حه‌سه‌ن قزڵجی و چۆنیه‌تیی چاپی ئه‌م به‌رهه‌مه و دنیابینیی قزلجی قسه‌یان كرد.
له كۆتاییدا كۆ به‌رهه‌می حه‌سه‌ن قزڵجی به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌ش كرا.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.