Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 07:21

له‌ کفری ته‌قه‌ له‌ ماڵی مام و برازایه‌ک ده‌کرێت

ئه‌و دوو كه‌سه‌ مام و برازای یه‌كترین
له‌ كفری ته‌قه‌ له‌ ماڵی مام و برازایه‌ك ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

شه‌وی ڕابردوو له‌ شاری كفری ئیداره‌ی گه‌میان ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ ماڵی رۆژنامه‌نووسێكی گه‌لی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی ئیداره‌كه‌ ده‌كرێت، كه‌ هاوكات ئه‌و دوو كه‌سه‌ مام و برازای یه‌كترین و رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه‌.

په‌یامنێرمان له‌ كه‌لاره‌وه‌  پێی راگه‌یاندین دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ دوو ماڵ ده‌كرێت و به‌ هۆیه‌وه‌ ئۆتۆمۆبیلی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌واری گه‌رمیان سوتێنرا و چه‌ندان فیشه‌كیش به‌ر ماڵی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كه‌وتووه‌و زه‌ره‌ری ماددیی  به‌ر هه‌ردوو ماڵه‌كه‌ كه‌تووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و خانه‌واده‌یه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌ هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ده‌ستدرێژی گولـله‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌م مام و برازایه‌و ئێستاش ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.