Erbil 11°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 18:34

ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان ده‌ستپێده‌کات

پێكه‌وه‌ به‌ره‌و كوردستانێكی بێ توندوتیژی
کوردستان TV
100%

ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به‌ دروشمی كه‌س جێناهێڵین، توندوتیژی دژی ئافره‌تان و كچان كۆتایی پێدێنین، مه‌راسیمی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی 16 رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان به‌ به‌شداری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا ئه‌مرۆ كاتژمێر 10:30 خوله‌ك ده‌ستپێده‌كات .

مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگای كاری ده‌ستی ئافره‌تانی شاڵته‌ره‌كانی هه‌رێم و پێشانگای كاری ده‌ستی ئافره‌ته‌ ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كات، دواتریش وته‌ی به‌خێرهاتنی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كارو باری خانمان پێشكه‌ش ده‌كرێت، دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش وته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و كونسولی گشتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو كونسوڵی گشتی كۆماری فه‌ره‌نسا و  وته‌ی كونسولگه‌ری گشتی كۆماری ئه‌ڵمانیا و  وته‌ی به‌رپرسی  ئۆفیسی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر  پێشكه‌ش ده‌كرێن .

له‌ دوایدا وتاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپین پێشكه‌ش ده‌كرێت .

ئاماده‌كاری / داستان ئه‌میر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.