ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه 26/11/2017 كۆمه‌ڵێك به ناوی نوێنه‌رانی دوزخورماتوو له سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق فوئاد مه‌عسوم كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانی خه‌ڵكی دوز چه‌ند داواكارییه‌كیان له سه‌رۆك كۆمار كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یاندا هاتووه .
نوێنه‌ران یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار كردووه كه خۆی له 5 داواكاریدا ده‌بینێته‌وه:
1- په‌له‌كردن له راگرتنی ته‌قانده‌وه‌ی خانوو ڕووخاندن و تاڵانكردن و سووتاندن .
2- پێكهێنان و ناردنی لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و تاوانكاریه‌كانی ئه‌و رۆژه له خورماتوو ئه‌نجامدراوون .
3- ڕاگرتنی گۆرانكارییه ئیدارییه‌كان ، به تایبه‌ت پۆستی قائیم قام و فه‌رمانگه ئیدارییه‌كان .
4- ناردنی هێزێكی هاوبه‌ش كه پێكهاته‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تێدابێت، له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگكردنی پۆلیسی خورماتوو .
5- گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان .
له‌و باره‌شه‌وه ئه‌رسه‌لان عه‌لی به‌رپرسی ناوچه‌ی دوزخورماتوو به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: سه‌باره‌ت به دوزخورماتوو هه‌ڵوێستی پارتی روونه پارتی ده‌یه‌وێت ئاواره‌كان به شه‌ره‌ف و سه‌ربه‌رزییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و ته‌عه‌دا قبوڵ ناكه‌ین .
راشی گه‌یاند سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام هیچ ئاوڕێك له خورماتوو نه‌دراوه‌ته‌وه‌و به‌داخه‌وه ئه‌و جینۆسایده‌ی له دوزخورماتوو كراوه‌و به‌رده‌وامیشه قبوڵكراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌و خودی سه‌رۆك كۆماریش نه‌یتوانیوه گوشار بكات بۆ هێمن بوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان و گه‌رانه‌وه‌ی ئاسایش بۆ دوزخورماتوو بۆ پێش داگیركاری و ده‌ستدرێژی و خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر .
راشی گه‌یاند: له‌به‌ر په‌لكێشی و ده‌ستدرێژیه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پاڵپشتییه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ئه‌و گروپه‌ی میلیشیا شیعیه‌كان ئومێدمان به‌و دانیشتنه نییه .
ئاماده‌كردن/ داستان ئه‌میر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.