Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 06:45

نێچیرڤان بارزانی له‌ هه‌ولێر پێشوازی له‌ باڵیۆزی هۆڵه‌ندا کرد

باسی له‌ به‌رده‌وامیی گه‌مارۆكان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا
نێچیرڤان بارزانی له‌ هه‌ولێر پێشوازی له‌ باڵیۆزی هۆڵه‌ندا كرد
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 26/11/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ماتیگس وۆڵته‌رز باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌ عیراق و خاتوو جانێت ئه‌لبێردا كونسوڵی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد .

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز وۆڵته‌رز مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئاشنابوونی دوا پێشهاته‌كانى بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو‌، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی گرنگیی‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی هۆڵه‌ندان‌ و له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر و به‌رده‌وام ده‌بن.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز باڵیۆزی هۆڵه‌ندا ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی به‌ ئاراسته‌ی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بارودۆخه‌ سه‌خته‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه‌‌ و هیوای خواست دیالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن.

هه‌روه‌ها لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سیاسی و دارایی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌ سیاسی و داراییه‌كان پێشكه‌ش كرد و تیشكى خسته سه‌ر ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2018 و كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌و پڕۆژیاسایه‌دا، جه‌ختیشى له خواستى هه‌رێمی كوردستان به‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا كرده‌وه.

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ‌ زه‌مینه‌سازیی ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانیشی له‌ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و ده‌ستپێكردنی دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسی له‌ به‌رده‌وامیی گه‌مارۆكان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌ بواری گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و كاری ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆش و پێشمه‌رگه‌ برینداره‌كان هه‌یه.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.