Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:56

پەرلەمانی کوردستان سەرەخۆشیی لە کەسوکاری قوربانیانی سینا ده‌کات

جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەردانی كۆنسوڵخانەی میسر دەكات
کوردستان TV
100%


جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرەخۆشیی لە كەسوكاری قوربانیانی كردەوە تیرۆریستییەكی سینا ده‌كات و كۆنسوڵی میسریش سوپاسی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی كرد بەرامبەر ئەم هەڵوێستە.

بە مەبەستی پێشكەشكردنی پرسە و سەرۆخۆشی بۆ گەل و حكومەتی وڵاتی میسر، كە لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستی لە "سینا" سەدان كەس بوونەتە قوربانی، ئەمرۆ 26/11/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، سەردانی كۆنسوڵخانەی میسر لە هەولێریان كرد و لە لایەن كۆنسوڵی میسر و ستافی كۆنسوڵخانە پێشوازیی كران.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە رێگەی كۆنسوڵخانەی میسر سەرەخۆشیی لە كەسوكاری قوربانیانی كردەوە تیرۆریستییەكی سینا و سەرۆك و گەلی ئەو وڵاتە بەگشتیی كردو هیوای چاكبوونەوەی بە پەلە بۆ بریندارەكان خواست و پشتگیری گەلی كوردستان بۆ گەلی میسر دەربڕی لە شەری دژی تیرۆردا.

لە لایەن خۆشیەوە كۆنسوڵی میسر سوپاسی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی كرد بەرامبەر ئەم هەڵوێستە و تەئكیدیشی لەسەر گرنگی و پێویستی هەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتەكەی كرد.

لە لایەكی ترەوە تیشك خرایە سەر رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەكانی چارەسەركردنیان، هەروەها جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولادا كرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.