Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:48

فڕینی به‌رد براوه‌ی یه‌که‌م ده‌بێت

ئه‌وه‌ جاری دووه‌مه‌ به‌شداری ئه‌و پێشبڕكێیه‌ ده‌كه‌م
کوردستان TV
100%


له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له‌ پێشبڕكێی چواره‌مین ساڵی خه‌ڵاته‌كانی ڕوانگه‌  كورته‌ فیلمی  (فڕینی به‌رد) كه‌ له‌ سیناریۆ و ده‌رهێنانی سینه‌ماكار (هه‌ردی حه‌سه‌ن) ه‌ به‌ براوه‌ی یه‌كه‌می به‌شی كورته‌ فیلم ده‌ستنیشانكرا .

هه‌ردی حه‌سه‌نی ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه‌ ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ جاری دووه‌مه‌ به‌شداری ئه‌و پێشبڕكێیه‌ ده‌كه‌م ، له‌ یه‌كه‌م ساڵی پێشبڕكێی خه‌ڵاته‌كانی ڕوانگه‌ پله‌ی دووه‌مم له‌ به‌شی كورته‌ فیلم به‌ده‌ستهێنا .

د.دلشاد مسته‌فا  ئه‌ندامی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ئاشكاریكرد بۆ هه‌لبژاردنی باشترین كورته‌ فیلم دوو پێوه‌رمان هه‌یه‌ ،یه‌كێكیان بابه‌ت و دووه‌میان ته‌كنیك كورته‌ فیلمی "فڕینی به‌رد" له‌ هه‌ردووكیاندا سه‌ركه‌وتوو بوو .

ناوه‌رۆكی ئه‌و فیلمه‌ ده‌رباره‌ی كچه‌ مامۆستایه‌كی خه‌ڵكی شاره‌ له‌ یه‌كێك له‌ لادێكان وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ كورێكی ئه‌و لادێیه‌ به‌ ناوی "شێرۆ" له‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا ده‌بێت و له‌ نێوان كوڕی ئاغای  لادێكه‌و( شێرۆ ) و مرۆڤایه‌تی ده‌بێت دانه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرێت .

جێی باسه‌ "هه‌ردی حه‌سه‌ن" له‌ ساڵ 1996 له‌ شاری قه‌ڵاو مناره‌ له‌ دایك بووه‌ و جگه‌ له‌ كورته‌ فیلمی (فڕینی به‌رد) كاری ده‌رهێنانی بۆ كورته‌ فیلمێكی دیكه‌ كردووه‌ به‌ ناوی (+18 )  كه‌ له‌ یه‌كه‌مین پێشبڕكێی خه‌ڵاته‌كانی ڕوانگه‌ دووه‌می سه‌ر به‌شی كورته‌ فیلم بوو .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.