له‌هه‌فته‌ی سێزده‌هه‌می خولی هۆله‌ندا یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی رۆدا كیركرادهی كرد‌و یاریه‌كه‌ی به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌تاكه گۆلێك برده‌وه.
له‌گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه ئاستی هه‌ردوو تیپ وه‌ك پێویست نه‌بوو تا له‌ده‌رفه‌تێكدا دوور لهپێشبینیهكان یانه‌ی میوان توانی له‌خوله‌كی سی‌و دوو كریستیان كۆم گۆڵی پێشكه‌وتن له‌یاریه‌كه‌دا تۆماربكات.
گێمی یه‌كه‌م به‌رو كۆتایی رۆشتوو له‌خوله‌كی كۆتایی ئه‌و گێمه یانه‌ی ئه‌یاكس له‌رێی یاریزان جاستن كلۆیڤرت گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی به‌ده‌ست هێنایه‌وه.
له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا یانه‌ی ئه‌یاكس ریزه‌كانی خۆی باشتر رێكخسته‌وه و له‌خوله‌كی په‌نجاو نۆ كاسبهر دۆلبێرگ توانی گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی میوان تۆمار كرد.
خوله‌كێك دوای ئه‌و گۆڵه جاستن كلۆیڤهر توانی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار بكات و ئه‌ركی میوان له‌یاریه‌كه‌دا ئه‌سته‌م بكات.
گوشاره‌كانی ئه‌یاكس به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو پێنج دۆنی ڤان دی بیك توانی گۆڵی چواره‌میش تۆمار بكات.
ده خولهك دوای ئه‌و گۆڵه جاستن كلۆیڤهرت ئه‌ستێره‌ی یاریه‌كه توانی هاتریك له‌یاریه‌كه‌دا تۆمار بكات و كۆتایی بهكهرنهڤاڵی گۆڵه‌كانی ئه‌یاكس بێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.