Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:27

سه‌رقاڵی تۆمارکردنی به‌رنامه‌یه‌کی نوێیه‌

چه‌ند جارێك سه‌ردانی كوردستانی كردووه‌
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌رنامه‌ی" فاشن دریم "سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا " ئه‌حلام حه‌جی" له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی تۆماركردنی به‌رنامه‌یه‌كی تازه‌یه‌ به‌ ناوی" ڤیزا"و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ سه‌ردانی چه‌ند شارێكی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاواو ئه‌مریكا ده‌كات .

ئه‌حلام كه‌ شاجوانی پێشووتری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ نمایشی جلوبه‌رگ و شاجوانی و سه‌ردانیكردنی كه‌مپی ئاواره‌كان چه‌ند جارێك سه‌ردانی كوردستانی كردووه‌ .

ناوبراو ئاشكرایكرد تا ئێستا چه‌ندین ئۆفه‌ری پێشكه‌شكراوه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كاری نواندن به‌ڵام ئه‌و پێی باش بووه‌ سه‌ره‌تا ڕوو له‌ بواری میدیا بكات ،هه‌روه‌ها ڕه‌تیشی كرده‌وه‌ داوای لێكرابێت بۆ به‌شداریكردنی له‌ زنجیره‌ درامایه‌ك شان به‌شانی ئه‌ستێره‌ی ناسراوی كۆمیدیا عادل ئیمام .

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.