Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:17

کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی هاوپەیمانیی ئیسلامی له‌ ریاز دەستیپێکرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەڕەشەى حوسییەکانی یەمەن و ئێران باس ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26/11/2017 لەژێر ناونیشانی (هاوپەیمانەکان دژی تیرۆر) بە سەرۆکایەتیی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشین و وەزیری بەرگریی سعودیە ، یەکەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی به‌رگرى هاوپەیمانیی ئیسلامی لە شاری ریازی پایتەختی سعودیە دەستیپێکرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا، هەڕەشەكانی حوسییەکانی یەمەن و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر وڵاتانی عەرەبی و سوننەمەزهەب، باس دەکرێت.

دوای دەستبەسەرداگرتنی زۆربەی شارەکانی یەمەن لەلایەن رێکخراوی حوسییەکان، کە رێکخراوێکی یەمەنیی شیعەمەزهەبی چەکدارە و نزیکە لە ئێران، هاوپەیمانیی ئیسلامی لە ژمارەیەک وڵاتی سوننەمەزهەب دروست کرا، کە سەرەکییەکانیان بریتین لە سعودیە، پاکستان و میسر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.