به‌گوێره‌ى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیانه‌كانى داعش بۆ سه‌ر سووریا و عێراق، شه‌ڕی ناوخۆی لیبیا و یه‌مه‌ن زیانى 800 ملیار دۆلاری له‌و وڵاتانه داوه.
به‌پێی راپۆرتێكی سایتی دیجله بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌مال نه‌جم جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی میسری رای ده‌گه‌یه‌نێ، زیانه‌كانى ململانێ و شه‌ڕ له وڵاتانى عه‌ره‌بی گه‌یشتووه‌ته 800 ملیار دۆلار.
جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی میسر له وتارێكیدا له كۆنگره‌ی بانكه ئه‌هلییه‌كان له كاره‌كانى ئێسته له لبنان به‌ڕێوه ده‌چێت، ئاشكرای ده‌كات زیانه‌كانى داعش بۆ سه‌ر سووریا و عێراق هه‌روه‌ها ململانێ ناوخۆیییه‌كانى لیبیا و یه‌مه‌ن وای كردووه، ئه‌و چوار وڵاته نزیكه‌ى 800 ملیار دۆلار زیان بكه‌ن.
عێراق: به‌هۆى شه‌ڕى داعش و دابه‌زینى نرخی نه‌وت، یه‌ده‌گی دراوی عێراق له 80 ملیار له 2013 بۆ 49 ملیار له 2017 دابه‌زیوه.
وێرانبوونى شاری موسڵ و شاره‌كانى تر له ده‌رئه‌نجامى شه‌ڕى دژ به تیرۆر وای كردووه، عێراق له‌دواى ده‌ركه‌وتنى داعش تا ئێسته 350 ملیار زیانى كردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر دابه‌زینى ئاست و بڕی پێدانى كاره‌بای نیشتمانى كه ته‌نیا له به‌غدا هه‌شت سه‌عات كه‌می كردووه، رێژه‌ى بێ كاری له 2017 گه‌یشته نێوان 25 تا 30% له كاتێكدا پێش شه‌ڕى داعش رێژه‌كه له نێوان 12 بۆ 19% بوو.
سووریا: پێشهاتنى داعش، یه‌ده‌گی دراوی سووریا 20 ملیار دۆلار بوو، به‌ڵام ئێسته بۆ 700 ملیۆن دۆلار كه‌می كردووه و هاكات ئاستى داهاتى به‌رهه‌مى ناوخۆش زیانى 226 ملیار دۆلاری له سووریا داوه. جگه له‌مه رێژه‌ى بێكاری گه‌یشتووه‌ته 78% و هه‌ژاری 60%، ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باش 62.5% كه‌می كردووه و 248 ملیۆن دۆلاریش زیان به كه‌رتى ته‌ندروستى 123 ملیۆن دۆلار به كه‌رتى خوێندن گه‌یشتووه.
یه‌مه‌ن: یه‌ده‌گی دراوی یه‌مه‌ن له پێنج ملیار دۆلار له 2014 بۆ 600 ملیۆن دۆلار تا ئایاری 2016 كه‌می كردووه، هاوكات زیانه‌كانى كه‌رتى كشتوكاڵیش له ده‌رئه‌نجامى جه‌نگی ناوه‌خۆ گه‌یشتووه‌ته 16 ملیار دۆلار.
لیبیا: زیانه‌كانى لیبیا به‌هۆى شه‌ڕى ناوخۆ و چوونى داعش بۆ ئه‌و وڵاته، وای كردووه یه‌ده‌گی دراو له 124 ملیار دۆلار له 2012 بۆ 70 ملیار دۆلار له 2016 داببه‌زێت. هاوكات زیانه‌كانى به‌ر بیناى تایبه‌تی خه‌ڵك كه‌وتووه به ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت و زیانه‌كانى به‌ر بیناى حكوومى كه‌وتووه به ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه.
هاوكات به‌هۆى داخستنى به‌نده‌ری نه‌وتییه‌وه له مانگی ئابی 2013 تا ساڵى 2015، لیبیا زیانى 70 ملیار دۆلاری كردووه، هاوكات داته‌پینى ژێرخانى سێكته‌ره جیاوازه‌كانى لیبیا به‌هۆى شه‌ڕه‌وه به 400 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.