Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 12:22

ئاواره‌کانی خورماتوو پێنج داواکارییان هه‌یه‌

ده‌مانه‌وێت به‌ سه‌ربه‌رزی و ئاشتیانه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ شاره‌كه‌ی خۆمان
کوردستان TV
#7
100%

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هاووڵاتیانی خورماتوو ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و به‌شێكی زۆریشیان ئێستاكه‌ له‌ كه‌لار نیشته‌جێن، له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی پێنج داواكارییان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد.

له‌ داواكارییه‌كانی ئاواره‌كانی خورماتوودا هاتووه‌ ..

یه‌كه‌م: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له‌ خورماتوو به‌زووترین كات. پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزی زستان ئازاری ئاواره‌كان بدات له‌نێو خێوه‌ته‌كاندا.

دووه‌م: پێكهاتنی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و كێشه‌ و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی خورماتوو هاتوون.

سێیه‌م: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی خورماتوو له‌ ماڵوحاڵ، دووكان و بازاڕ، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌ سووتێنراون.

چواره‌م: ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منیی خورماتوو و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵكی خورماتوو. ئێمه‌، نامانه‌وێت به‌شه‌ڕ بگه‌ڕێینه‌وه‌، ناشمانه‌وێت به‌ زه‌لیلی بگه‌ڕێینه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت به‌ سه‌ربه‌رزی و ئاشتیانه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ شاره‌كه‌ی خۆمان.

پێنجه‌م: دابینكردنی هێزێكی بێلایه‌ن به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منیه‌تی خوورماتوو و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ به‌بێ جیاوازی. ئه‌گه‌ر پێویست بكات؛ هێزی ئاشتیخوازی نێوده‌وڵه‌تی بێت، ئه‌وا زۆر زۆر باشتره‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.