هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب و لبنانی تووشی شۆكێك بوون كاتێ هونه‌رمه‌ندێكی دیاری ئه‌و وڵاته به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
ئاسایشی گشتیی لبنان بڵاوی كرده‌وه كه هونه‌رمه‌ندی شانۆ و سینه‌ماكار و نوسه‌ر "زیاد عیتانی" به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل هاتووه‌ته گرتن و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، له لێكۆڵینهوهكهشیدا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
ماڵپه‌ری "فه‌رفیش"ی میسری بڵاویكرده‌وه كه عیتانی پێوه‌ندیی به خاتوونه ئه‌فسه‌رێكی ئیسرائیلی له توركیا كردووه و له به‌رامبه‌ر به پاره‌یه‌كی زۆر یارمه‌تیی مۆسادی ئیسرائیلی داوه تا چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی لبنانی بێنه تیرۆركردن، به‌رله ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه، ئاشكرا كراوه و هاتووه‌ته گرتن.
شایانی باسه ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بی تووشی شۆك كردووه هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه له لوتكه بووه و به كه‌سایه‌تییه‌كی بوێر به‌رامبه‌ر به دژایه‌تیكردنی ئیسرائیل ناسراوه، هاوكات به كه‌سایه‌تییه‌كی چه‌پڕه‌و ده‌ناسرایه‌وه.
برایه‌كی عیتانی كه ناوی ریازه، له‌باره‌ی گرتنی عیتانی رای گه‌یاندووه كه دوای ونبوونی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، ئاشكرا بووه كه ئاسایش به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل گرتوویه‌تی، به‌ڵام تا ئێسته نازانرێ ئه‌نجامی لیكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به كوێ گه‌یشتووه.
زیاد عیتانی هونه‌رمه‌ند له ساڵی 1975 له به‌یرووتی پایته‌ختی لبنان له دایك بووه و تا ئێستا خاوه‌نی ده‌یان شانۆیی و به‌شداریكردن له شه‌ش فیلمی سینه‌مایی بووه، هاوكات جیا له نواندن، ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ریش بووێنهی رۆبۆتێكی نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه كه شێوه‌ی له مرۆڤی ئاسایی جیاناكرێته‌وه به‌جۆرێك له مرۆڤ ده‌چێت ئه‌گه‌ر زۆر لێی نزیك نه‌بیته‌وه هه‌ست ناكیهت ئه‌وه رۆبۆرته.
سه‌رچاوه/ماڵپه‌ری فهرفهشه + وشه‌نێت
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.