سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌ناڵی سی ئێن ئێن و به سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی درۆ وه‌سفی ده‌كات و ده‌شڵێ ، كه‌ناڵی فۆكس نیوز زۆر له سی ئێن ئێن گرنگتره له ئه‌مریكا .
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند : كه‌ناڵی CNN International سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی درۆیه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له سه‌ر ئاستی جیهان به خراپی ئه‌مریكا وێنا ده‌كات.
تره‌مپ له تویتێكیدا نووسیوویه‌تی: Fox News زۆر له CNN گرنگتره له ئه‌مریكا، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا CNN International هێشتا سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی هه‌واڵی (درۆیه) و له‌سه‌ر ئاستی جیهان به خراپی وێنای نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كات. جیهانی ده‌ره‌وه له رێگای ئه‌وانه‌وه راستییه‌كان نابینن.
له كاتێكدا تویته‌كه‌ی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی هه‌زاران به‌كارهێنه‌ری تویته‌ری لێكهوتهوه، هه‌ژماری په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌ناڵی CNN له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له وه‌ڵامی تره‌مپدا نووسیوویه‌تی: وێناكردنی ئه‌مریكا به خراپی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌ركی ئێمه نییه، ئه‌ركی ئێوه‌یه. كاری ئێمه هه‌واڵ ئاماده‌كردنه.
ئاماده‌كردن: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.