Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:15

فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای پاسداران هۆشداریی ده‌دات به‌ ئه‌وڕوپا

تا ئێستا مه‌ودای دوورهاوێژیی موشه‌كه‌كانمان له‌سه‌ر دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر راگرتووه‌
حسێن سه‌لامی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران
کوردستان TV
100%

حسێن سه‌لامی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ڕوپییه‌كان بێنه‌ ناو بازنه‌ی موشه‌كه‌كانی ئێمه‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ ئێرانیش له‌ به‌رامبه‌ردا موشه‌كه‌كانی دوورهاوێژتر بكات، ئه‌و هاوكاتیش وتوویه‌تیی له‌وانه‌یه‌ بارودۆخ به‌جۆرێكی لێبێت كه‌ یه‌مه‌نییه‌كان ناچاربن چه‌كه‌كانییان له‌ دژی سعوودیا به‌كار بهێنن .

جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌یدا وتی كه‌ به‌ وڵاته‌ ئه‌وڕوپییه‌كان ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر تا ئێستا مه‌ودای دوورهاوێژیی موشه‌كه‌كانمان له‌سه‌ر دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر راگرتووه‌، مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ته‌كنه‌لۆژیای پێویستمان نییه‌، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كردارێكمان لۆژیكی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌، ئێمه‌یش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك موشه‌كه‌كانی ئێمه‌یش ده‌گه‌نه‌ ئه‌وێ .

شایه‌نی باسه‌ كه‌ وڵاته‌ ئه‌وڕوپییه‌كان به‌مدواییه‌ هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ره‌خنه‌یان له‌ پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی موشه‌كی ئێران گرتووه‌ و ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی والێكردووه‌ بێنه‌ ده‌نگ .

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.