Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:46

 2 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریکى له‌ناو خاکى سووریادا هه‌ن

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: ئاماده‌ین ژماره‌ی هێزه‌كانمان له‌ سووریا رابگه‌یه‌نین
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نن، ژماره‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌ سووریا گه‌یشتووه‌ته‌ 2 هه‌زار سه‌رباز و زۆرینه‌یان سه‌ر به‌ هێزی تایبه‌تن. ئه‌و ژماره‌یه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ژماره‌ راگه‌یه‌نراوانه‌ی پێشووتری به‌رپرسانی ئه‌مریكایه‌ كه‌ گوتبوویان" ته‌نها نزیكه‌ی 500 سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ سووریا هه‌ن.

تۆڕی ته‌له‌ڤیزیۆنی "CNN"ـی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ "پنتاگۆن، له‌ چه‌ند رۆژێكی نزیكی داهاتوودا به‌ ئاشكرا ژماره‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا راده‌گه‌یه‌نێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "CNN"، جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گوتوویه‌تى" ئاماده‌ین ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا رابگه‌یه‌نین. ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش له‌ سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه‌ له‌ پنتاگۆن زانیوویه‌تی "رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا راده‌گه‌یه‌نرێت".

پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو: "ته‌نها چه‌ند سه‌د سه‌ربازێكی ئه‌مریكا له‌ سووریان و ئامانجیشیان مه‌شقكردنه‌ به‌ هێزه‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، بێ ئه‌وه‌ی به‌شداریی هیچ شه‌ڕێك بكه‌ن".

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مریكاش، كینیس ماكینزی گوتبووی" ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ سووریا نزیكه‌ی 500 كه‌سن".

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو،  رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ـی ئه‌مریكی ئاشكرای كردبوو كه‌ "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پلان بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ سووریا داده‌ڕێژێت، پاش ئه‌وه‌ی داعش به‌ ته‌واوی له‌ناو ده‌چێت، ئه‌و هێزانه‌ له‌ باكووری سووریا و ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بمێننه‌وه‌".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.