Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:19

لەماوەی 17 ساڵ 33 هەزار‌و 761 کۆچبەر لەدەریای ناوەراست خنکاون

دەریای ناوەڕاست یەکێک لە مەترسییدارترین سنوورەکانی جیهان
کوردستان TV
100%

ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاوی کردووەتەوە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی پەنابەری (IOM) دوێنێ هەینی 2017/11/24 لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، دەریای ناوەڕاست هەتا ئێستا یەکێک لە مەترسییدارترین سنوورەکانی جیهانە

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی سەربەنەتەوەیەكگرتوەكان ئاشكرای دەكات لەماوەی 17 ساڵی رابردوداو 33 و 761 هەزار كۆچبەر لەدەریای ناوەراست گیانیان لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەشكردوە رێكەوتنی توركیا لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا بۆ رێگریكردن لە پەرینەوەی كۆچبەران بۆ ئەوروپا ژمارەی قوربانیەكانی كەمكردۆتەوە.

ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاوی کردووەتەوە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی پەنابەری (IOM) دوێنێ هەینی 2017/11/24 لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، دەریای ناوەڕاست هەتا ئێستا یەکێک لە مەترسییدارترین سنوورەکانی جیهانە، چونکە لە ساڵی 2000ەوە هەتا ئێستا زیاتر لە 33 هەزار کەس لە کاتی پەڕینەوە لەو ڕێگا پڕ مەترسیدارە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی پەنابەرانەوە بڵاو کراوەتەوە، مەترسیی مەرگ لە کاتی سەفەری پەنابەر و ئاوارەکان بۆ گەیشتن بە ئەورووپا، هەتا ڕادەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

"فیلیپە فارگ" یەکێک لە ڕێپۆرتێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و مامۆستای دامەزراوەی زانکۆیەکی ئەورووپی لە فێلۆرانسی ئیتالیا دەڵێت ڕێککەوتنی جەنجاڵی لەگەڵ تورکیا لەبارەی پەنابەری گەمارۆی دەریایی لەلایەن گاردی دەریایی لیبیاوە، سەفەری لە دەریای ناوەڕاست زۆر مەترسیدارتر کردووە، چونکە ڕێگاکە بۆ شوێنكی دوور و پڕ مەترسی بەرەو ئیتالیا گۆڕیوە.
 
ئەم ئامارە و دۆخە لە کاتێک دایە کە لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا نزیکەی سێ هەزار پەنابەر لەڕێگەی پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست بۆ ئەورووپا گیانیان لەدەست داوە و ئەم ئامارە لەوانەیە هەتا کۆتایی ساڵی 2017 زیاتر بکرێت. ساڵی 2016 چوار هەزار و 757 کەس لە کاتی پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست، گیانیان لەدەست داوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.