Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:48

عەبادی و یڵدرم پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

عه‌بادى سوپاسی توركیای كرد 
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌نجام دا.

ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵ" بڵاویکردوەتەوە کە له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا "یڵدرم دووباره‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سانه‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 12ی تشرینی دووه‌م و هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كانی كه‌ركووك و دوزخورماتوو گیانیان لەدەستداوه‌.

هاوکات له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا یڵدرم خۆشحاڵی نیشاندا له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

هەر بەپێی ئەو ئاژانسە تورکییە، له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هاریكاری نزیك كراوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دیالۆگ و دیداره‌كان له‌ ئاستێكی باڵادا و به‌شێوه‌یه‌كی چڕ".

لای خۆیه‌وه‌،  حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، سوپاسی توركیای كرد كه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانی له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كات و هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولات كردووه‌ بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.