سەرۆکى کۆماری عێراق رایگەیاند، ناکرێت پرسی کەرکووک لەیاد بکەین و هەوڵی ئەوەشدەدەم لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، کە بارودۆخی کەرکووک ئارام ببێتەوە، ههروهها گوتی: كۆمەڵێك پێشێلكاری دەستووری هەن پێویستە باس بكرێن
سەرلەبەریانی رۆژی شەممە 25-11-2017، د.فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە سلێمانی، بڕیارە لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژی داهاتوودا لە سلێمانی و هەولێر ژمارەیەک کۆبوونەوەی سیاسی لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان و زۆرینەی حیزبەکانی باشووری کوردستان ئەنجامبدات.
فوئاد مەعسوم، سەرۆکى کۆماری عێراق رایگەیاند، ناکرێت پرسی کەرکووک لەیاد بکەین و هەوڵی ئەوەشدەدەم لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، کە بارودۆخی کەرکووک ئارام ببێتەوە.
گوتیشی: لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر و بەغدا تاووتوێی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ههردوولا دەکەم.
سەرۆك كۆماری عێراق ڕای گەیاند، لیژنەیەك لە سەرۆكایەتی كۆمار پێك هێنراوە بۆ دیاریكردنی پێشێلكارییە دەستوورییەكان، هەروەها پێكهێنانی لیژنەكە پێوەندی بە پێش یان دوای ڕیفراندۆم نییە، بەڵكو لە سەرەتاوە بە هەموو مادەكانی دەستووردا دەچێتەوە، چ كەموكوڕییەك هەبێت هەوڵ دەدرێت چارەسەر بكرێن.
سەرۆککۆماری عێراق رایگهیاند لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر و بەغدا کار بۆ ئەوە دەکات دۆخی کەرکووک ئارامبێتەوە. گوتیشی ئەو لیژنەیەی لە سەرۆکایەتیی کۆمارەوە پێکهێنراوە ئەو ماددانە دەستنیشان دەکات کە لە دەستووردا پێشێلکراون و پەیوەندی بە پێش گشتپرسی و دوای گشتپرسییەوە نییە.
مەعسووم ئاشكرای كرد كە كۆمەڵێك پێشێلكاری دەستووری هەن پێویستە باس بكرێن، مەبەست ئەوە نییە دژایەتی كەسێك یان لایەنێك یان وەزارەتێك بێت، بەڵكو خزمەتێكە بۆ ئێستا و ئایندەش.
ئەو گوتانەی مەعسووم لەكاتێكدایە بەشی زۆری هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە بێ هەڵوێستی سەرۆك كۆماری عێراق نیگەرانن و بە ئاشكرا هەڵوێستیان دەردەبڕن، هەروەها تا ئێستا وەك سەرۆك كۆماری عێراق هیچ هەڵوێستێكی نەبووە لەسەر ئەو گەمارۆیانەی بەغدا خستوویەتییە سەر هەرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.