محه‌مه‌د كه‌ربولى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى (حل) له په‌رله‌مانى عێراق، كه یه‌كێكه له فراكسیۆنه‌كانى عه‌ره‌بى سونه، ڕایگه‌یاند" فراكسیۆنى هێزه سونه‌كانى عێراق تێبینییان له‌سه‌ر بودجه‌ى 2018ى پارێزگا ئازادكراوه‌كانى ده‌ست داعش هه‌یه و داواشی كرد كه چاو به یاساكه‌دا بخشێنرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌نگى له‌سه‌ر ناده‌ن، چونكه پاره‌یه‌كی كه‌م بۆ ئه‌و پارێزگایانه ته‌رخان كراوه.
كه‌ربولى سه‌رسوڕمانى خۆیى نیشاندا له‌وه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى ته‌نها 14 ملیۆن دۆلارى بۆ پارێزگاى ئه‌نبار ته‌رخان كردووه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پارێزگایانه بودجه‌كه‌یان بۆ زیاد نه‌كرێت له داهاتوودا تووشى كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.