25ی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێك ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانهو، لهم بارهوه ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان له ههرێمى كوردستان دەڵێت" لە كوردستاندا 16 ڕۆژ تایبەت دەكرێت بە هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان".
ئەمڕۆ شەممە 25/11/2017، پەخشان زەنگەنە، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان ڕایگەیاند: "هەرچەندە ئاماری توندوتیژی دژی ئافرەتان لەلای بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانە لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئێمە لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرت و وردبینیانەی خۆمانەوە پلان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دادەڕێژین، هەر بۆیە لە هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بەم بابەتە دەدرێت".
ڕوونیشی كردەوە كە ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بە هاوكاری چەند ڕێكخراوێكی خێرخوازی ، پێداویستیان بۆ ئافرەتانی میوانانی كەركووك و خورماتوو و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بردووە ، كە بە هۆی بوونی میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە ناوچەكانی خۆیان جێ هێشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.