بەرپرسی نوسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لەپارێزگای دهۆک ئاشكرای دهكات كه دوێنی هەینی، سێ کچه ئێزیدی دیکە کە خەڵکی شنگالن لەدەست داعش رزگار کراون و گەیشتنەوە نێو کەسوکاری خۆیان لە باشووری کوردستان.
حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی راگەیاند شەوی رابردوو سێ کچی دیکەی کوردی ئێزدی لە دێرەزوور لە وڵاتی سووریاوە رزگارکران و، گەیشتنتەوە نێو کەسوکاری خۆیان.
بەگوتەی بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی، دوو لە کچە رزگارکراوەکان خەڵکی گوندی حەردانن و ئەوەی دیکەیان خەڵکی گوندی کۆچۆیە.
قائیدی گوتیشی: بەگوێرەی ئاماری نووسینگەی کاروباری رفێندراون لە دهۆک، زیاتر لە 3 هەزار و 700 کوردی ئێزدی هێشتا لەژێر دەستی داعشدا ماون، زۆربەشیان ئافرەت و منداڵن.
ناوبراو ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه سەرەڕای ئەو كێشهو بهربهستانهی حکومەتی عێراق دروستیکردووە لهبهردهم رزگارکردنی رفێنراوە ئێزدییەکان، بهڵام هەوڵەکانیان بۆ ئازادكردنی ئهوهی زانیارییان لهبارهیهوه ههبێ بەردەوام دهبن.
لەمانگی ئابی 2014 داعش هێرشی كردە سەر شەنگال و ناوچە ئێزیدینشینەكانی دەروبەری، پاش داگیركردنی ئەو ناوچانە هەزاران كەسی ئێزیدی رفاند كە زۆربەیان كچ و منداڵ بون، پاشان لەموسڵ و تەلەعفەر وەك كەنیزەك كڕین و فرۆشتنی پێوه دهكردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.