Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:38

ئیفڵ به‌ نیشانه‌ی ماته‌مین بۆ کوژراوانی میسر چراکانی ده‌کوژێنێته‌وه‌

بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ خوێناوییه‌كه‌ی شاری عه‌ریشی میسر
Paris Eiffel
کوردستان TV
100%

به‌پرسانی شاری پاریس بۆ پیشاندانی هاوخه‌میی خۆیان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كوژراوانی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ی كرایه‌ سه‌ر مزگه‌وتی شاری عه‌ریشی میسر، له‌ شه‌وی رابردوودا چراكانی تاوه‌ری ئیفڵیان كوژانده‌وه‌ .

ئان هیداڵگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس جیا له‌ كوژاندنه‌وه‌ی گڵۆپه‌كانی تاوه‌ری ئیفڵ به‌ ناردنی په‌یامێكی هاوده‌ردیی بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ خوێناوییه‌كه‌ی شاری عه‌ریشی میسر، پشتیوانیی و هاوخه‌میی خۆی ده‌ربڕیی .

ئه‌و له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه‌ كوژاندنه‌وه‌ی گڵۆپه‌كانی تاوه‌ری ئیفڵ په‌یامی هاوخه‌میی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسایه‌، كه‌ خۆی له‌ ساڵه‌كانی رابردوودا هێرشی تیرۆریستیی خوێناویی كراوه‌ته‌سه‌ر له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها پێشتریش ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نساش له‌ رێگه‌ی تویته‌ره‌وه‌ هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵ قوربانییانی رووداوه‌كه‌ پیشاندابوو .

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.