Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:01

ترامپ نایه‌وێت ببێته‌ که‌سایه‌تیی ساڵی گۆڤاری تایم

ساڵی رابردوو گۆڤاری تایم دۆناڵد ترامپی وه‌ك كه‌سایه‌تیی ساڵ هه‌ڵبژارد
Trump
کوردستان TV
100%

گۆڤاری تایم له‌ رێگه‌ی توڕی تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاوه‌ كردووه‌ و داوای كردووه‌ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ ناوبراو بكات  و وێنه‌ی فۆتۆگرافی لێ بگرێت تا ناوبراو بخاته‌ لیستی كاندیدانی كه‌سایه‌تیی ساڵ كه‌ گۆڤاره‌كه‌ ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام ناوبراو ئه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ .

دۆناڵد ترامپ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و داوایه‌ وتوویه‌تیی كه‌ گۆڤاری تایم ویستوویه‌تی وه‌ك ساڵی رابردوو ئه‌و به‌ كه‌سایه‌تیی ساڵ بناسێنێت، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ .

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ گۆڤاری تامیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تیی ساڵ له‌لایه‌ن گۆڤاره‌كه‌، به‌ هه‌ڵه‌ بیر ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌وان پێش ده‌رچوونی ناوی كه‌سایه‌تیی ساڵ هیچ كۆمێنت و راوبۆچونێكی خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن .

ساڵی رابردوو گۆڤاری تایم دۆناڵد ترامپی وه‌ك كه‌سایه‌تیی ساڵ هه‌ڵبژارد و ناوبراویش ئه‌وه‌ی به‌ شانازییه‌كی گه‌وره‌ بۆخۆی هه‌ژمار كرد و وتی ئه‌و نازناوه‌ گرنگیی و به‌هایه‌كی زۆری بۆ ئه‌و هه‌یه‌ .

نازناوی كه‌سایه‌تیی ساڵ له‌لایه‌ن سه‌رنووسه‌رانی گۆڤاری تایم به‌و كه‌س یان كه‌سانه‌ ده‌درێت كه‌ زیاترین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی جیهان له‌و ساڵه‌دا هه‌بووبێت، وه‌ به‌گوێره‌ی وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی گۆڤاره‌كه‌ مه‌رجیش نییه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ كه‌سێكی ئه‌رێنیی بێت .

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.