بەپێی ماڵپەڕە تایبەتمەندەكانی پێشبینی فەلەكناسان بۆ ساڵی 2018 , پزیشك و فەلەكناسی فەرەنسی نۆسترادامۆس ، پێشبینی كردووە ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست دووچاری شەڕێكی نوێ دەبێتەوە و ژمارەیەكی زۆری خەڵكی ناوچەكە گیان لە دەست دەدەن .
شەڕو پێكدادانەكانیش لە نێوان نەتەوەكان و ئاینە جیاوازەكان دەبێت ، هەروەها لە ئەمریكا لە رووی ئابوورییەوە دووچاری قەیرانێكی گەورە دەبێتەوە و ناكۆكی دەكەوێتە نێوان ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا و پێگەی ئەمریكا لاواز دەبێت و وڵاتی چین بە هێزێكی ئابووری نوێوە دێتە مەیدان و دۆلاری ئەمریكی بەهای نامێنێت .
ئەوروپا بەتایبەتی بەریتانیا و ئیتاڵیا و چیك و هەنگاریا دووچاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایەكی زۆر دەبنەوە و ناچار دانیشتوەكەی بەرەو باكوور را بكەن . هەروەها فەلەكناسی بەناوبانگی ئەمریكی ئیدجار كییس پێشبینی كرد كە گۆڕانكارییەكی گەورە لە كەش و هەوا روو دەدات ، هەروەها پرۆسەی فێركردنی قوتابیان لە دوورەوە دەبێت ، جیهان پێویستی بە تەلەفۆن و دامەزراوە پەیوەندییەكان نابێت ، هەر كەسێك لە رێگەی ئاستی فیكریەوە پەیوەندی بە یەكەوە دەكەن .
هەروەها فەلەكناسی بولگاری بابا فانگا پێشبینی كردووە كە زۆر لە وڵاتان سەركەوتوو دەبن لە بەرهەمهێنانی جۆرێكی دیكەی سووتەمەنی كە تا ئێستا نەناسراوە و كێشەی وزە چارەسەر دەبێت ، هەروەها گۆرانكاری گەورە لە سروشت روودەدات وەك بوومەلەرزە و شۆرشی بوركانی ئاگرین لەو وڵاتانەی كە نزیكن لە دەریاكان .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.