به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان، ژماره‌یه‌ك چالاكوانانی بواری ئافره‌تان، له‌گردبوونه‌وه‌یه‌كدا داوای كۆتایی پێهێنانی توندوتیژییه خێزانیه‌كانیان كرد و راگهیهنراوێكیشیان خوێنده‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌دا كه له‌لایه‌ن گوڵستان ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی نووسینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، خوێندرایه‌وه تێیداهاتبوو: له‌سه‌روو به‌ندی ٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ر رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی توندوتیژی دژ ئافره‌تان، رۆژ به‌رۆژ ره‌وشی مافی ئافره‌تان، و مافی مرۆڤ له‌پاشه‌كشه‌دایه، به‌هۆی ئه‌و رووداوه سیاسی و ئابووری و قه‌یرانه یه‌ك له‌دوایه‌كانه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان گرتووه بوونه‌ته هۆی زیادبوونی توندوتیژییه‌كان و تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی كردووه‌ته سه‌ر سه‌قامگیربوونی كۆمه‌ڵگه.
له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا له حكومه‌ت كراوه ده‌بێت حكوومه‌ت به‌زووترین كات رێگه چاره‌ی گونجاو بگرێته به‌ر بۆجێبه‌جێكردنی یاسا ده‌رچووه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان و به‌دادگایی گه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی كه‌یسی توندوتیژییه‌كان.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.