ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێ، تا ئێستا هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئاواره‌ی شاری خورماتووی نه‌كۆڵیته‌وه، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی هه‌ر له خه‌می ئه‌وه‌دان ببن به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی .
مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له وتارێكیدا له كۆنفرانسی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: له شاری خورماتوو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ئاواره و سه‌رگه‌ردان بوون، تا ئێستا سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نه‌چووه پێیان بڵێ ئێوه تێكۆشه‌ر و دۆستی ئێمه بوون له‌سه‌ر ئێمه واتان لێهاتووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی هه‌ر له خه‌می ئه‌وه‌دان ببن به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی، نه‌ك ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه كوڕیان شه‌هیدبووه و ماڵیان كاول بووه دڵنه‌واییان بكه‌ن، بۆیه گله‌یی له مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌م.
گوتیشی: هه‌ندێك براده‌ر ده‌ڵێن كۆنگره ده‌كه‌ین و له‌ماوه‌ی مانگێكدا دۆخی یه‌كێتی چاك ده‌كه‌ینه‌وه، زیاتر له چوار ساڵه ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و حزبه تێكبده‌ین، چۆن به ماوه‌ی مانگێك چاك ده‌بێته‌وه، ئێمه ده‌موچاوێكی رزیوین ناتوانین سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه گه‌وره بكه‌ین.
ئاماده‌كردنی : رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.