سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هۆشداریی ده‌دات له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای پێكدادانی نوێ له‌نێوان حزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل ، داواش له‌هه‌ردوولا ده‌كات هه‌میشه به میانڕه‌ویی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس ، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته‌ی كه نیشانیده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چه‌ك بۆ حزبوڵڵا ده‌نێردرێت و راپۆرته‌كه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه.
هه‌روه‌ها سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: ئه‌مانه ئه‌گه‌ری به هه‌ڵه لێكتێگه‌یشتن و پێكدادان له نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل زیاد ده‌كه‌ن.
گۆتێریس داواشی له ئیسرائیل و حزبوڵڵا كرد : هه‌میشه به میانڕه‌ویی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.