سومان پراسید ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵی هیندییه دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م منداڵی بوو به چه‌ند ڕۆژێك له له‌دایكبوونی منداڵه‌كه ئازارێكی زۆری له سكیدا پیدابوو ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئازاره‌كه زیاد ده‌بوو.
پزیشكه‌كان ناچار بوون چه‌ندین پشكنینێكی بۆ ئه‌نجام بده‌ن له ئه‌نجامدا و بۆیان ده‌ركه‌وت، كه شتێكی سه‌یر و نامۆ له‌نێو سكیدا هه‌یه، بۆیه بڕیاریان دا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كانی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆی ئه‌نجام دا، نزیكه‌ی كیلۆیه‌ك و نیو قژیان له‌نێو سكیدا ده‌رهێنا، پزیشكه‌كانیشی ھۆكاره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه سومان پێشتر خووی جوینی قژی خۆی هه‌بووه و ئه‌و قژه‌ی له‌نێو سكیشیدا كۆ بووه‌ته‌وه، هی چه‌ند ساڵێك پێش ئێستایه.
ئێستا ته‌ندروستیی سومان به‌ره‌و باشتر چووه، پزیشكه‌كانیشی ئامۆژگارییان كردووه، كه نابێت جارێكی دیكه قژی خۆی بجوێت، یان قژی خۆی بخاته نێو ده‌می، چونكه ھه‌ر جاره و تاڵێك قژ قووت بدات، جارێكی دیكه قژ له‌نێو سكی كۆ ده‌بێته‌وه و تووشی ئازار و ناڕه‌حه‌تی و نه‌خۆشی ده‌بێت.
سه‌رچاوه/ باس نيوس
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.