چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له گونده‌كانی سه‌ر به شاره‌دێی پردێ نیوان كه‌ركوك هه‌ولێر بینراون و به ئاسانی هاتوچۆ له ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و ده‌ستییان به جموجۆڵه‌كانیان كردۆته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه هاووڵاتییه‌كی گوندی كهلور به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: چه‌ند چه‌كدارێكی داعش به به‌رچاوی گوندنشینان تێپه‌ڕیون.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌تیش به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: دوای هاتنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و دروست بوونی بۆشایی ئه‌منی له كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری، به به‌رده‌وامی جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی دووبز وداقوق ودووزخورماتوو زیادی كردووه، ئه‌م شه‌ویش چه‌ند چه‌كدارێك له گونده‌كانی سنووری شارده‌ێی پردێ بینراون و كه بۆته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه.
داڕشتنه‌وه‌ی : رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.