ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی چوارهاووڵاتی گوندی ئاشتۆكان ده‌ڕفێنن و یه‌كێك له رفێندراوه‌كانیش به برینداری خۆی له‌ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه رزگاركردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له گوندی ئاشتۆكانی سه‌ربه‌ناحیه‌ی جه‌باره له گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی موختاری گونده‌كه و له ئه‌نجامدا موختاری گونده‌كه‌و سێ كوڕی موختاره‌كه‌یان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفاندووه.
دواتر یه‌كێكـ له‌ڕفێندراوه‌كان توانیویه‌تی به‌برینداری خۆی له‌ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه رزگار بكات و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی خۆی گه‌یاندۆته نه‌خۆشخانه‌ی كفری.
داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.